فازڵ بەشارەتی: سەرۆکی ھەرێم لەسەر خەتە لەگەڵ یەکێتی بۆ چارەسەری گرفتەکان
  2026-11-07     

فازل بەشارەتی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت "پارتی بۆ پاشگەزبوونەوەی بڕیارەکەی یەکێتی پەیوەندی کردووە و سەرۆکی ھەرێم کوردستان لە ئێستادا لەسەر خەتە لەگەڵیان".

 

ئاوێنە: فازڵ بەشارەتی، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنە رایگەیاند "خۆزگە یەکێتی دەستخۆشی لەو کارە بکردایە کە پەرلەمان کارا کرایەوە، کە پارتی بوێری کردو بڕیارەکەی دا، لەبەرامبەردا ھەموو کونسوڵەکانی وڵاتان و ئەمریکا دەستخۆشیانکرد بە ئێران و عێراقیشەوە و بەتایبەت ھاتنە پەرلەمان، ئێستاش یەکێتی شەرعیەتی ھەیە بێت دەوری خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان بگێڕن".

دەربارەی ئەوەی ئایا پارتی ھیچ پەیوەندییەکی کردووە بەیەکێتیەوە بۆ ئەو مەبەستە؟ بەشارەتی وتی "پارتی بۆ پاشگەزبوونەوەی بڕیارەکەی یەکێتی پەیوەندی کردووە و سەرۆکی ھەرێم کوردستان لە ئێستادا لەسەر خەتە لەگەڵیان، لەڕاستیدا یەکێتی نەدەبوو بەوجۆرەیە کاردانەوەی هەبێت".

وتیشی "دیارە یەکێتی ھەر لەسەرەتاوە جددی نەبوون لەکاراکردنەوەی پەرلەمان، زۆر پەڵپ و بیانوی دیکەیان ھەبوو، بەڵام یەکێتی لەبەر ئەو کاردانەوەیەی توشی ھەڵەی زیاتر دەبێت پەشیمان بوونەوەی زۆر زۆر گەورەی بەدوادا دێت، چونکە فراکسیۆن و پەرلەمانتارەکانی دیکەش دێنە پەرلەمان و حکومەتەوە".

سەبارەت بەدوو ئیدارەیش، بەشارەتی ئاماژە بەوەدەکات کە ھیچ لایەنێکیان لەگەڵ دوو ئیدارەیی نیین لەکوردستان، چونکە "زیاتر نەیارەکانمان دەستوەردان دەکەن لەکاروبارەکانی کوردستان، ئەگەر دوو ئیدارەیی رووبدات زیانی زۆر بە ھەرێم، یەکێتی و پارتیش دەگەیەنێت؛ لەراستیدا بەھەموومان".

لەبارەی دەستوەردانی دەرەکیش، بەشارەتی وتی "لەئێستادا چارەنوس بەدەست خۆمانە و نابێت ھیچ لایەنێکی دەرەکی تاوانبار بکەین، ھەر وڵاتێک لەوانەیە لەئێستادا بۆ بەرژەوەندی خۆی دەستوەردانی کردبێت، بەڵام ئێستا پەرلەمان کارایە؛ ئیتر یەکێتی چی بەسەر دێت ئەوە خۆیان دەزانن! بەڵام کاراکردنەوەی پەرلەمان پاشگەز ناکرێتەوە".

وتیشی "یەکێتی ناتوانێت وەزیر و سەرۆکی هەرێمی ھەبێت، ئەگەریش دوو ئیدارەیی دروست ببێت پەیوەندی یەکێتی و پارتی لەوە خراپتر نابێت کە پێشتر ھەیان بووە، راستە ھەندێک ھەڵوێستیان دەبێت، بەڵام ئەوان ناتوانن زیان بە خەڵک و ئەزموونەکەمان بگەیەنن. لە ھیچ کەسێک قبوڵ ناکرێت سنوری ناڕەوا ببەزێنێت".

لەسەر ئەوەی بۆچی پارتی 'حسابی' بۆ یەکێتی و لایەنەکان نەکرد؟ بەشارەتی وتی "ئێمە پێشینەیەکی بەرچاو رونمان ھەیە کە ھەموو لایەنەکان دەزانن ئەوەش لە کوردستان ئەنجامی ھەڵبژاردنی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە برادەرانی یەکێتی نەیاندەتوانی ئیلتیزام بەو ئەنجامانەوە بکەن کە دەنگی خەڵکە، دواتر ھەوڵی بێ بنەمایان دا، من لام سەیربوو کە یەکێتی سەنگی خۆی تێکەڵی سەنگی خەڵکێک کرد؛ یەکێتی ھات دەستی لە پارتی بەردا و دەستی بۆ خەڵکێکی دیکە درێژ کرد کە ھیچ سەنگێکی سیاسی نییە لەکوردستان، ھەربۆیە لەم دۆخەدا یەکێتی لەھەمووان زیاتر زەرەرمەند دەبن".

وتیشی "مەبەستم لەو خەڵکە ئەو کەسانەن کە ئۆپۆزسیۆنن و موراھیقن و بێ ئەزمونن و بێ قوربانی و بێ خەباتی رابردوون، یەکێتی خۆی تێکەڵی ئەو بێ سەنگیەی ئەوان کرد، ئێستاش نازانن چۆن قەرەبووی ھەڵەکانی خۆیان بکەنەوە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆتایی ھەفتەی رابردوو شۆکێکی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان روویدا، ئەویش کاراکردنەوەی پەرلەمان و کشانەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو لە حکومەتی کابینەی دەیەم.

زۆرترین بینراو
به‌رپرسێكی پێشوی ئه‌مریكا: ناكۆكییه‌كانی نێوخۆی هه‌رێم ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
وتاربێژی هەینیی نەجەف داوا لە بەغدا دەکات نێوەندگیری لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بکات
شەرقلئەوسەت: یەکێتی ڕۆژی یەکشەممە ئۆفیسەکانی حکومەتی هەرێم بەجێدەهێڵێت
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 71% كه‌میكردوه‌"
كه‌شناسی: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ باران بارین ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌
قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی؛ میدیایەکی عەرەبی هۆشداری لە گەڕانەوەی سیناریۆی دووئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان دەدات
تره‌مپ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی ئێران ده‌كات
زاڵمای خەلیلزاد: دابه‌شبونی هه‌رێم ته‌نیا سودی بۆ دوژمنانی هه‌رێم ده‌بێت
ئایزنکۆت چوار مەرجی قورس بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل دادەنێت و پارتە عەرەبییەکان دابەش دەبن
باقرخان بۆ لایەنەکانی باشور: کورد چاوەڕێی ڕێککەوتنە نەک دو ئیدارەیی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×