بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 5.36 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 71% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 31ی 10 تا 6ی 10ی 2026، زیاتر لە 5 ملیار‌و 367 ملیۆن و 718 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 77%ی نەختینەو 33%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 13 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 71.41% كه‌می كردوه.