بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان برادۆستی له‌باره‌ی به‌شداریكردنی په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستاندا، رایده‌گه‌یه‌نن، به‌شداریكردنی ناوبراو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیارێكی ته‌واو تاكه‌كه‌سییه‌و گوزارشت له رای ئێمه ناكات.
ئاوێنه: بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان برادۆستی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له رونكردنه‌وه‌یه‌مدا رایانگه‌یاند، له‌باره‌ی ئەوەی دوێنێ ڕویدا سەبارەت بە بەشداریکردنی محه‌مه‌د فه‌یسه‌ڵ رادۆستی لە دانیشتنی پەڕلەمانی کوردستاندا، رایدەگەیه‌نین ئەم بڕیارە تەواو تاکەکەسییە و ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی بەرپرس نین و گوزارشت لە ڕای ئیمە ناکات.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئێمە وەک بنەماڵەی کەریم خان، هەمیشە خاڵی کۆکەرەوەو بەیەک گەیاندن و لە یەک نزیککردنەوەی لایەنەکان بوین لە هەرێمی کوردستان، نەک هۆکارێک بوبین بۆ لێکترازانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
دوپاتیشیانكردۆته‌وه "خانەوادەکەمان بەسەربەخۆیی و دور لە هەر لایەنێکی سیاسی دەمێنێتەوەو بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتیمان."