په‌رله‌مانی كوردستان: نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێم ده‌ستخۆشیان له‌ هه‌نگاوی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كرد
  2026-11-05     

په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێم له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستخۆشیان له‌ هه‌نگاوی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردوه‌.

ئاوێنه‌: په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥/١١/٢٠٢٦ لە دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسیدا د. ڤاڵا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان کرد.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ‎لە دیدارێکدا کە هەر یەک لە ڕامی نووری جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا نەبی نادر قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئامادەی بوون، تیشکخرایە سەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووری و شەرعی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ‎د. ڤاڵا فەرید سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی لە گرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بە گوێرەی ماددەکانی (٤٦، ٤٧، ٤٨) لە یاسای ژمارە (١) ی ساڵی ( ١٩٩٢) و پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان کرد و بە هەنگاوێکی پێویستی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دانا، هاوکات ڕایگەیاند؛ دووساڵ دواکەوتن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان کاریگەری نەرێنی نەک تەنیا لەسەر پڕۆسەی یاسایی هەرێمی کوردستان هەبووە، بەڵکو مەترسی لەسەر مانەوە وپاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستکردبوو،  هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سەرجەم فڕاکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بگەڕێنەوە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی پەرلەمانیی خۆیان کە بریتیە لە یاسادانان و چاودێری، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە کاراکردنەوەی پەرلەمان دژی هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی نیە و لە بەرژەوەندی هەموو لایەن و پێکهاتەکانە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دواتر جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان جەختیان لە وتەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیان بە گرنگ خستەڕوو بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم پێکهاتە و ئاین و ئاینزاکانی هەرێمی کوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، ‎ لەلایەن خۆیانەوە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان دەستخۆشیان لە هەنگاوی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستاندا و هیوایان خواست لە داهاتووشدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستاندا پته‌وتر بكه‌ن.

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
ئارێز عه‌بدوڵا: بافڵ تاڵه‌بانی بیه‌وێت ته‌قله‌ به‌ فیل لێده‌دات
حەمە سوور دوشیوانی: کاردانەوەی ئەمجارەی یەکێتی زۆر توندو یەکلاکەرەوەو پشتشکێن دەبێت
وتەبێژی ئیدارەی بوش بۆ ڤانس: ئەوە خەتای شەڕی ئێران نییە، خەتای ئەوەیە ئێمە کۆتاییمان پێنەهێنا
گەڕانەوەی مەسیحییە پێشکەوتنخوازەکان بۆ ناو کایەی سیاسی؛ ستراتیژییە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە بەرامبەر هەژموونی ترەمپدا
سوپای پاسداران تێکشکانی ٤ کەشتیی نەوتهەڵگر ڕادەگەیەنێت و ترەمپ هێرشی خێرا بۆ سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
مه‌سرور بارزانی: داوا له‌ گشت لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م بێنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستورییه‌كانمان بپارێزین
لە هەڵبژاردنی نیوەی خولدا دیموکراتەکان پێگەی مێژوویی کۆمارییەکانیان هەژاند و کۆنترۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان گرتە دەست
به‌های دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×