ڤانس: بەهۆی شەڕەوە دۆڕاین
  2026-11-04     

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس، لەپۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس سەبارەت بە شکستی کۆمارییەکان لەهەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولدا، دەڵێت "شەڕی ئەمریکا لە ئێران ڕۆڵێکی گەورەی لە دۆڕانی کۆمارییەکاندا هەبووە".

 

ئاوێنە: ڤانس دەڵێت "هەموو کەس دەزانێت بۆچی دۆڕاوین، هەر گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانە سەبارەت بەوەی کە لەمەودوا دەبێ چ ڕێگایەک بگرینە بەر، پێویستە لێرەوە دەست پێبکات، هۆکاری دۆڕانمان شەڕ بوو".

ڤانس بە ئاماژەدان بە ڕاپرسییەکانی ئەم دواییە ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پرسانەی کە بۆ دەنگدەرانی پێشووی ترامپ گرنگترینیان هەیە بریتین لە: کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، گرنگیدان بە هەڵاوسان و تێچووی ژیان، گرتنەبەری ڕێبازی "ئەمریکا یەکەم"و گۆڕینی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل.

هەروەها جەی دی ڤانس ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە بەهۆی ئێرانەوە دۆڕاون.

 

هاوکات لەفلۆریدا کە قەڵایەکی کۆمارییەکانە، ڕۆن دیسانتیس-ی فەرمانڕەوای ئەو ویلایەتە ڕایگەیاند کە پارتەکە بەئەندازەیەک تووشی شکست بووە "خەریکبوو لەناوچوونن".

دیسانتیس ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامەکان کاریگەرییەکی "گەورە"یان لەسەر سیاسەتی ئەمریکا دەبێت و بە "پێدەچێت خراپترین سیناریۆی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول" وەسفیکردو وتی "ئێمە دەمانزانی کە دەکرێت خراپتر بێت، بەڵام زۆربەمان پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد کە بەم شێوەیە خراپ بێت".

زۆرترین بینراو
سارا موحسین: هێزێکی دەمامکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی براکەم بۆ ڕێگری لە بەشداریکردنم لە دانیشتنی پەرلەمان
بۆچی ئەمریکا لە یەکەم سێشەممەی مانگی نۆڤەمبەر دەنگ دەدات؟
لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا؛ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی خێزانەکەی سلێمانی لە تورکیا دەستگیر کرا
شانەی ئەمنیی عێراق هەواڵی بۆردومانکردنی بارەگاکانی حەشدی شەعبی و پێکرانی هادی عامری ڕەتدەکاتەوە
ئایا هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دوو ئیدارەیی؟
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیی سنوورداری کردووەتە سەر دوورگەی قشم لە ئێران
لەسەر بانگهێشتی پارتی و بە دەنگی 52 پەرلەمانتار، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا
عێراق لەبارەی کێڵگەی نەوتی قورنە ٢ رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی راگەیاند
هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا چ کاریگەرییەکی لەسەر شەڕی ئێران دەبێت؟
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ١٠ ڕۆژی دیکە نەوتەکەی بەغدا دەگات و نرخی نەوت لە بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×