دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، تا راده‌یه‌كی زۆر شه‌ڕی ئێران هۆكاری دۆڕانی حزبه‌كه‌ی بوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێی ئه‌مریكادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه دواوه، جارێكی دیكه هه‌مان شت ده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نوسان دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێی ئه‌مریكا، شه‌ڕی ئێرانی به هۆكاری دۆڕانی حزبه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناوبرد.
پێشتر جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا جەنگی ئێرانی بە هۆکاری شکستە گەورەکه‌ی دوێنێی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردندا ناوبرد.
له‌وباره‌یه‌وه پرسیار له تره‌مپ كرا كه ئایا ئه‌وه راسته، ئه‌و وتی "ئه‌مه تاڕاده‌یه‌كی زۆر راسته. شه‌ڕه‌كه لە سەرەتادا و بۆ ماوەیەکی کورت بەنزینی کەمێک گران کرد."
بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێران وتی، ئەگەر بگەڕێتەوە دواوەش هەمان شت دەکاتەوە. هەروەها وتیشی، نرخی بەنزین بوەتە هۆی بێزاری و توڕەیی دەنگدەران، نه ک خودی جەنگەکە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر وێنه‌ی من له‌سه‌ر كارته‌كانی ده‌نگدان بوایه، ده‌مانبرده‌وه."
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا نیگه‌ران نییه له‌وه‌ی جارێكی دیكه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت له‌دوای ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان كۆنترۆڵی كۆنگرێسیان كرد، تره‌مپ وتی، ته‌نانه‌ت كه‌مێكیش نیگه‌ران نییه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لێپێچینه‌وه دیموكراته‌كان "وێران ده‌كات" و "لێپێچینه‌وه‌یه‌كی بێ هۆ ده‌بێت."
تره‌مپ وتیشی "ئێستا وڵاته‌كه‌مان له هه‌مو كاتێكی له مێژودا سه‌ركه‌وتوتره.