حەکیم جیفریز، سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، كه له‌پاش بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بگرێته‌ده‌ست، رایگه‌یاند، تره‌مپ ده‌بێت كۆتایی به جه‌نگی ئێران بهێنێت.
ئاوێنه: حه‌كیم جیفریز، سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئێم ئێس ناو رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و رویدا، "سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بو بۆ گه‌لی ئه‌مریكا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا و هۆشدارییه‌كی دیكه‌ش بو بۆ توندڕه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی ماگا (مه‌به‌ستی له كۆمارییه‌كانه)."
حه‌كیم جیفریز، كه یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی ره‌شپێسته چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێنه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، وتیشی، تره‌مپ ده‌بێت كۆتایی به جه‌نگی ئێران بهێنێت ته‌نانه‌ت به‌رله‌وه‌ی خولی نوێی كۆنگرێس ده‌ستبه‌كاربێت له 1ی 1ی 2026.
ئه‌و وتیشی، كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئێران "یه‌كێك بو له رونترین په‌یامه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌مریكا" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوێنێدا.