لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا؛ تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی خێزانەکەی سلێمانی لە تورکیا دەستگیر کرا
  2026-11-03     

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە وەک قاچاخچی بەرپرس بووە لە گواستنەوەی خێزانێکی شاری سلێمانی و لە ئەنجامدا سێ منداڵی ئەو خێزانە لە ڕێگەی کۆچی نایاساییدا گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەولێر، ماوەیەک بەر لە ئێستا خێزانێکی دانیشتووی شاری سلێمانی بە مەبەستی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات، لەگەڵ قاچاخچییەکدا ڕێککەوتوون. لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوەیان لە ڕووبارێکی ناو خاکی تورکیا لە ڕێگەی بەلەمی چووپەوە، بەلەمەکەیان وەرگەڕاوە و ژێرئاو کەوتووە؛ بەهۆی ئەو ڕووداوەشەوە سێ منداڵی خێزانەکە بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا) خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.

​لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژە بەوە دراوە، کە دوای ڕووداوەکە هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری کردووە، تاوەکو توانیویانە ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ڕ. ئە. م.) ئاشکرا بکەن.

​ئاسایشی هەولێر ڕوونیشی کردووەتەوە، دوای ئەوەی قاچاخچییەکە گەڕاوەتەوە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری ڕاستەوخۆی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستگیر کراوە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی یاسا کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.

زۆرترین بینراو
​لە ئەڵمانیا و ئیسپانیاوە تا ژاپۆن و کەنەدا؛ مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی وەرگرتنی ڤیزای کار لە جیهاندا
وتەبێژی حیزبی سۆسیالیست فەرمانی دەستگیرکردنی محەمەدی حاجی مەحمود بە "سیاسی و بازرگانی" دادەنێت
پژاک: گۆڕانکاریمان لە ڕێبازی چارەسەریدا نەکردووە و داوای فیدراڵیزمێکی ورد لە ئێرانێکی دیموکراتیکدا دەکەین
ترەمپ داوایەکی بەپەلەی نەتانیاهۆ بۆ لێدانی ئێران ڕەتدەکاتەوە
كه‌ركوك.. دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد
سه‌نته‌ری میترۆ: بكوژانی رۆژنامەنوسان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئازادن
ئێران: له‌ گه‌روی هورمز مین به‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا ته‌قییه‌وه‌و ئاگری گرت
ئایا ئۆجالان لەزیندان ئازاد کراوە؟
بە مەرجێک قەرزەکان بدرێنەوە؛ حکومەتی هەرێم سزای دواکەوتنی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەبەخشێت
بانكی ناوه‌ندیی عێراق: پشكی دۆلاری گه‌شتیاران بۆ 3 هه‌زار دۆلار زیادكرا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×