وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌واڵی وه‌رگرتنی پاره‌ی رێگاوبان سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و دروستكراوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "لەھەندێک میدیا‌و پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لێدوانێک بەناوی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پارەی رێگاوبان، لەڕێی ئەم رونکردنەوەیەوە رایدەگەیەنین؛ ئەوەی بڵاوکراوەتەوە سەرلەبەری ناڕاست و دروستکراوە مەبەست لێی چەواشەکارییە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بەمافی خۆمانی دەزانین بۆ خستنەڕوی راستییەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو میدیا‌و پەیجانە بگرینەبەر کە زانیاری ناڕاست و هەڵبەستراویان بڵاوکردوەتەوە."