سامانه‌ سروشتییه‌كان: ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی زه‌یدی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه‌ به‌شی 18%ی پێداویستی هه‌رێم ده‌كات
  2026-11-01     

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر ناردنی، ته‌نیا به‌شی 18%ی پێداویستییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی؛ ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ رەزامەندیی بۆ دابینكردنی (50) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بو هەريم دەربڕی."

وتوشیه‌تی "ئەم بڕە نەوتە تەنیا (18%)ی پێداویستیی هەرێمی كوردستان دابين دەکات کە پێويستی بە بڕی (268,710,600) لیترە، ئەگەر بۆ هەر خێزانێک تەنیا (200) لیتر دابين بكريت."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو بڕە نەوتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزای شارەکانەوە بە میكانیزمێكی گونجاو و به هەمان نرخی دابينكراو له‌لايەن وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كه 250 دینارە بۆ هەر لیترێک، دەست بە دابەشكردنی دەکات."

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ وەزارەته‌كه‌یان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لەسەر هێڵ دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتە و زیادكردنی بڕەكەی كە لەگەڵ پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان بگونجێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×