موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران په‌یامێك ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات و ده‌ڵێت، کاتێک چەپڵەتان بۆ تاوانەکانی جەنگ لێدەدا، له‌بیرتان نه‌بو لێكەوتەكانی دەگاتە ئێوەش؟ شەڕو تیرۆر باجی هەیە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەو باجە بدەن.
ئاوێنه: موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له په‌یامێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس وتی، تا دوێنێ ئەوروپا شانازی بەو کارە پیسانەوە دەکرد کە قەوارەی زایۆنی ئەنجامیدەدا، بەڵام ئەمڕۆ گلەیی لە تێچوی ئەو ملیارەها دۆلارە هەیە كە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە بۆی دروست بوه.
رەزایی وتوشیه‌تی، کاتێک چەپڵەتان بۆ تاوانەکانی جەنگ لێدەدا، له‌بیرتان نه‌بو لێكەوتەكانی دەگاتە ئێوەش؟ شەڕو تیرۆر باجی هەیە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەو باجە بدەن.