راوێژكاری یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه سه‌ردانی شاندێك له بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەته‌كه‌یان بۆ لای ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری بە مەبەستی داواکردنی دەسەڵاتەکانی وەزیر بوبێت.
ئاوێنه: د. هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، لە رونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاند، كارمه‌ندانی وهزارتهكهیان به‌هۆی ئەوه‌ی به هه‌ماهه‌نگی و پێکەوە كاریان كردوه، له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ڕۆحیەتێکی برایانە و دۆستانە دروست بوە و بۆیە بڕیاریان داوە سەردانێکی دۆستانە بۆ لای وەزیری پێشوی دارایی بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە دانیشتنەکەدا باس لە گرنگی گەڕانەوەی ئاوات شێخ جەناب لەم قۆناغەدا کراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک داوایان لێ نەکردوە دەسەڵاتەکانی وەزیر بداتە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت.
جەختیشی لەوە کردوەتەوە کە سەردانەکە لە چوارچێوەی پەیوەندیی دۆستانەو هاوکاریكردنهكانی پێشوی ناو وەزارەتدا بوە، نەک بە مەبەستی گواستنەوە یان داواکردنی دەسەڵاتەکانی وەزیر.