ئیلهام ئه‌حمه‌د، سیاسه‌تمه‌داری كوردی رۆژئاوای كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه نامۆن به ناوچه‌كه، رێگره له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئاوێنه: ئیلهام ئه‌حمه‌د، سیاسه‌تمه‌داری كوردی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاوار نیوز رایگه‌یاند، گەڕانەوەی خەڵکی ره‌سه‌نی عەفرین بۆ ناوچەكانیان دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتنی ئەنتیگراسیۆن لەگەڵ دەوڵەتی سوریدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێمە چاودێری مانەوەی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ده‌كه‌ین كه نامۆن به ناوچه‌كه، پێشێلكارییه‌كانیان و بونییان لە عەفرین ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ عه‌فرین و گونده‌كانی.
وتیشی، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه دەستدرێژی دەکه‌نه سەر ماڵی خەڵک و زەوییە کشتوکاڵییەکانی خەڵک و ده‌ست به‌سه‌ر دار زەیتونەکانی خەڵکدا دەگرن و بڕیاری نایاسایی بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن و هەراسانیان دەکەن، کاتێک ئەوان ماڵ و موڵکی خەڵک داگیردەکەن، ڕێگری لە گەڕانەوەیان دەکەن، هەندێک لەو ئاوارانه‌ی کە گەڕاونەتەوە ناچارن خان‌و بە کرێ بگرن.
وتیشی: دەستبەسەرداگرتنی موڵکی خەڵک قبوڵ ناکەین، داوا لە وەزارەتی بەرگری و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین هاوڵاتییان بپارێزن، کێشە ئەمنییەکان چارەسەربکەن و ڕێگری لەو کارانە بکەن کە دەبنە هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاواره‌كان، داوایان لێدەکەم گوێ لە گلەیی خەڵک بگرن، پرسی دەستبەسەرداگرتنی موڵکی خەڵک چارەسەر بکەن، هەروەها موڵک و ماڵی هاوڵاتییان بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت ئاشتی کۆمەڵایەتی بپارێزرێت و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت.