پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ئاماژە بەوەدەکات کە سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە ٥٠ پۆستدا دەکات و حزبوڵاش بەشداری لە حکومەت دەکات.
ئاوێنە: مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان لە چاوپێکەوتنێکدا بە عێراق ٢٤ی وت "زەیدی گۆڕانکاری لە ٥٠ پۆستدا دەکات، هەروەها كەتایبی حزبوڵاش بەشداری لە حكومەت دەكات".
بعێجی باسی گۆڕانكارییەكانی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پۆستە حكومییەكان دەکات و دەڵێت "دواینیان گۆڕینی ئیحسان عەوادی، بەڕێوەبەری نوسینگەکەی و بەخشینی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بوو، بەردەوام دەبێت و رەنگە گۆڕانکارییەکە بەڕێوەبەرانی ناو حەشدی شەعبیش بگرێتەوە".
ئەو رونیشیکردەوە "چاوەڕوان دەکرێت كەتایبی حزبوڵا بەشداری لە حکومەت بكات بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵانەی بەدەستیان هێنانەوە، هاوشێوەی ئەو گرووپانەی دیکە کە چەکەکانیان رادەستكردووە".