بەپێی وتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، فەرهاد ئەتروشی، ئەمریکا کۆتا مۆڵەتی بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان بەعەلی زەیدی داوە، بەپێچەوانەوە سزا دەسەپێنن.
ئاوێنە: فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی "عێراق ٢٤"ـی راگەیاندووە "هەڵسوڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پێی ووتوە؛ ئەوان نەرمیان نواند بە گۆڕینی وادەی دانانی چەكی گرووپەكان لە 30 ئەیلولەوە بۆ 30 حوزەیرانی ساڵی داهاتوو، پێیانوابوو دەرفەتێك ئەدەن بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەڵام ئەگەر عێراق پابەند نەبوو بەم وادەیە وەك دەوڵەت و وەك گرووپ، ئەگەرێكی گەورە هەیە سزای بەسەردا بسەپێنین".
ئەتروشی ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ئەم زانیارییانە بۆ ئەوەنین لە میدیاكانەوە باسبكرێن، بەڵام قسەكانی ماركۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە وتی؛ عێراق چارەنوسی وڵاتانی بەلقانی کە ناوچەیەکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەبێت، ئەگەر میلیشیا چەكدارەكان چەكەكانیان دانەنێن و چەك لە دەستی دەوڵەت كۆنەكرێتەوە.
"لەگەڵ سەپاندنی سزادا، عێراق وەك وڵاتێكی پشتیوانی تیرۆر پۆلێن دەكرێت، ئەگەر ئێمە پەیوەندییەكی بەهێزمان بوێت لەگەڵ ئەمریكا، ئەوانیش مەرجیان هەیە، ئەوکات پێمان دەڵێن؛ ئەگەر ئێوە مەرجەكانمان قبوڵنەكەن، ئێمەش مەرجی ئێوە قبوڵناكەین". جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وای وت