ئێران و توركیا و پاكستان و سعودیه له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوانیاندا كه له تاران به‌ڕێوه‌چو، ده‌ڵێن، رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆكان به‌مه‌ستی به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ر چوار وڵات له بواری ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، کۆبونەوەی چوارقۆڵیی ئێران، پاکستان، تورکیا، سعودیه سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكه له تاران به‌ڕێوه‌چو.
موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان، خالید بن سه‌لمان، وه‌زیری به‌رگریی سعودیه و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای میتی توركی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه به "یه‌كه‌م كۆبونه‌وه"ی نێوان هه‌ر چوار وڵات ناوبراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه "بەشداربوان ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی بە مەبەستی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر چوار وڵاتە ناوچەیییەکە، لەوانەش لە بواری ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا، بەردەوامی بە گفتوگۆکان بدەن."