موحسين ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ توركیا‌و پاكستان و سعودیه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێت رێگری له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له ناوچه‌كه بكه‌ن.
ئاوێنه: موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له‌باره‌ی كۆبونه‌وه چوارقۆڵییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان، خالید بن سه‌لمان، وه‌زیری به‌رگریی سعودیه و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای میتی توركی، رایگه‌یاند، گفتوگۆی زۆر باشمان كرد و من هه‌ست ده‌كه‌م كه‌شێكی نوێ له‌ناوچه‌كه دروست بوه.
ره‌زایی وتی، هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه دەبو زۆر پێشتر دەستیپێبکردایە و سەردانی بەرپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و سعودیه نیشانی دا كه هەڕەشەکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی زۆرییان لەسەر وڵاتانی جیهان نییە.
وتیشی، به‌رپرسانی باڵای تورکیا، پاکستان و سعودیه لەو بڕوایەدا بون کە ڕێگەچارەی کێشەکانی ناوچەکە پێویستی به هاوكاری و پێكه‌وه‌بونی هەوار چوار وڵاتەکەیه.
وتیشی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە دەبێت ئاسایشی ڕۆژئاوای ئاسیا له ناوخۆی ناوچەکەوه سه‌رچاوه بگرێت و ڕێگری لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بكه‌ین."
وه‌ك ئه‌و باسی لێوه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه دەبێت ئیسرائیل له باشوری لوبنان، لە باشوری سوریا، لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوای ڕوباری ئوردن پاشەکشە بکات و دەست لە دەستدرێژی هەڵبگرێت.