ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی كۆبانێ زیاتر له 100 خێزانی كوردی گه‌مارۆدراویان له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی گرێ سپی گواستۆته‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو. ئیلهام ئه‌حمه‌د، سیاسه‌تمه‌داری كوردی رۆژئاوای كوردستانیش داوا ده‌كات ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ئاواره كوردانه رابگیرێته كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه گرێ سپی و به‌رپرسیارانی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ش سزابدرێن.
ئاوێنه: ئاژانسی هاوار نیوز، بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی كۆبانێ، زیاتر له 100 خێزانی كوردی‌یان گواستونه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو كه منداڵ و ژنیان تێدابوه‌و له‌نێو باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گرێ سپی گه‌مارۆدرابون.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و خێزانانه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی ببونه‌وه‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنێكی پارێزراو به ئامانجی پاراستنیان بوه له ده‌ستدرێژی دیكه.
هاوكات ئیلهام ئه‌حمه‌د، سیاسه‌تمه‌داری كوردی رۆژئاوای كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كه ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ئاوارانه كرد كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه گرێ سپی و راشیگه‌یاند، ئه‌و ره‌فتارانه هه‌وڵدانن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌رپرسیارێتی ته‌واوی سه‌لامه‌تی ئه‌و خێزانانه‌و ماڵوحاڵیانی خستۆته ئه‌ستۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌كه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و داواشی كردوه ده‌ستبه‌جێ جوڵه بكرێت بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كان و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و ده‌ستدرێژییانه.
ئه‌و جه‌ختیشی له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیانی شاره‌كه كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و وتیشی، ئه‌وه مافێكی جێگیره‌و قابیلی سازش نییه و جه‌ختیشی له به‌رده‌وامی پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ ده‌ستگرتن به خاك و مافه‌كانیان بۆ ژیانێكی شكۆدار.