په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات كه به‌پێی ئه‌نجامی راپۆرتی ود مه‌كێنزی Wood Mackenzie، به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ئێستادا له 200 هه‌زار به‌رمیل تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام له دۆخی ئاسایی‌دا ده‌كرێت له‌ساڵی 2027دا بگه‌یه‌ندرێته نزیكه‌ی 350 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه.
ئاوێنه: بناس دۆسكی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشه‌ممه سەردانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سومۆ)مان كرد‌و له‌لایه‌ن عەلی نزار، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكه پێشوازیمان لێكراو بە ئامادەبونی ستافی پێشکەوتوی کۆمپانیاکە، چەند دۆسیەیەکی گرنگمان تاوتوێ کردن.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی پێداوه یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ی كه تاوتوێیان كردون، دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بوه كه تێیدا گفتوگۆیان كردوه له‌سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له ئێستادا به‌رهه‌م دێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی راپۆرتی كۆمپانیای ود مه‌كێنزی Wood Mackenzie، كه به‌پێی راپۆرته‌كه به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان له 200 هه‌زار به‌رمیل تێناپه‌ڕێت و ده‌كرێت له ساڵی 2027دا به‌رزبكرێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 350 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه ئه‌وه‌ش له دۆخی ئاساییداو له‌دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.
بناس دۆسكی وتوشیه‌تی، جەختمان کردەوە لەسەر پێویستیی پشتبەستن بە ژمارەی واقعی و دیراسه‌كراو له ئامادەکردنی بودجەی فیدراڵی 2027دا بە شێوازێک کە گه‌ره‌نتی خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بكات به‌دور لە دوبارەبونەوەی ئەو کێشانه‌ی کە لە ساڵانی ڕابردودا بینران.
به‌قسه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه یه‌كێكی دیكه له بابه‌ته تاوتوێكراوه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق و داهاته‌كانی بوه، له‌و روه‌وه ئه‌وه خرایه‌ڕو كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق به‌رله قه‌یرانه‌كه نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بوه، به‌ڵام له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا بۆ نزیكه‌ی 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه دابه‌زیوه و پاشان به‌رزبۆته‌وه بۆ نزیكه‌ی دو ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه له رێگه‌ی ده‌روازه جیاجیاكانی هه‌نارده‌كردنه‌وه له‌وانه‌ی هورمز و جه‌یهان و بانیاس.
وتوشیه‌تی، هەروەها گەشەسەندنی داهاتە نەوتییەکانی خەزێنەی فیدراڵمان تاوتوێ کرد، کە لە مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا دا نزیکەی 6.5 ملیار دۆلار بوه به‌ڵام له‌ماوه‌ی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەی 7.8 ملیار دۆلار.