مهسعود پزیشكیان، سهرۆك كۆماری ئێران، ئهمڕۆ دوشهممه، له كۆبونهوهی لهگهڵ وهفدی وڵاتانی پاكستان، توركیاو سعودیه له تاران جهختی له پێویستی یهكگرتویی وڵاتانی ئیسلامی بهتایبهت وڵاتانی زلهێزی ئیسلامی كردهوهو رایگهیاند، دهبێت ئهو وڵاتانه به یهكگرتویی روبهڕوی ئهو ههڕهشهو كردهوانه ببنهوه كه گهلانی موسڵمان دهكهنه ئامانج.
ئاوێنه: بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری ئێران، ئێوارهی ئهمڕۆ دوشهممه، مەسعود پزیشکیان، سهرۆك كۆماری وڵاتهكه، لهگهڵ خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعودیه، عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان و ئیبراهیم کالن، سهرۆكی دهزگای ههواڵگریی توركیا-میت، كۆبوهتهوهو خۆشحاڵی خۆی دهربڕیوه بهرامبهر به بەڕێوەچونی ئەم دیدار و گفتوگۆیانەی نێوان وڵاتانی ئیسلامی.
پزیشكیان جهختی كردۆتهوه لهوهی كه "موسڵمانان برای یەکترن و دەبێت به یهك دهست لە بەرامبەر ئهو هەڕەشە و كردهوانه بوهستنهوه کە گەلانی موسڵمان دەکەنە ئامانج."
وتوشیهتی"ئەگەر ئەم بنەما سەرەکییە بکەینە بنەمای مامەڵە و پەیوەندییەکانمان، هیچ زەمینەیەک بۆ دروستبونی ناکۆکی و کێشە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا نامێنێتەوە."
پزیشكیان به ئاماژهدان به هێرشهكانی ئیسرائیل و ئهمریكا بۆ سهر وڵاتهكهی وتویهتی "ئەم کردەوانە هیچ پاساوێکی یاسایی، مرۆیی و عەقڵانییان نییە و نیشانی دهدهن كه گرتنەبەری ڕوانگەیەکی هاوبەش لەلایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دەستدرێژی و نائارامییهكان زۆر زیاتر لە پێشتر، پێویسته."
سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ئهوهی كه دوژمنان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دژی ئێران توشی شكست بون و وتیشی، ئهو خەیاڵەی کە دەکرێت گەلی ئێران ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکرێت، تێگەیشتنێکی نادروست و پوچه.
پزیشکیان جەختی کردەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتیییهكاندا، داوای مافە یاساییەکانی خۆی دەکات و بە پشتبەستن بەم بنەمایانە، بەتوندب بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی گەلی ئێران دەکات.
سەرۆک کۆماری ئێران لهگهڵ دەربڕینی هیوای سەبارەت بە ڕۆڵگێڕانی کاریگەری وڵاتە زلهێزه ئیسلامییهكان لە بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچەکەدا وتی: هیوادارم ئامادەبونی نوێنەرانی وڵاتە گرنگ و کاریگەرەکانی جیهانی ئیسلامی لەم کۆبونەوەیەدا، ببێتە زەمینەساز بۆ قوڵکردنەوە و بەهێزکردنی زیاتری یەکێتی و تەبایی ناوچهكه. وتیشی، "نابێت ڕێگە بدەین ڕژێمی زایۆنی هەر کاتێک ویستی، دژی هەر کەسێک یان وڵاتێک دەست بداتە تێرۆر و دەستدرێژی. دڵنیام ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی لە پەنای یەکتردا بوەستن و هەڵوێستێکی ههماههنگ بگرنەبەر، ئەگەری دوبارەبونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە بونی نابێت."
پزیشکیان وتیشی: باوەڕم وایە ئەگەر ناکۆکییەکانی خۆمان ئیداره بدهین و لە جێی سهرنج خستنه سهر ئهو پرسانهی جێی ناكۆكین، جەخت لەسەر خاڵە هاوبەشەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکەینەوە، دەتوانین بە ئاسانی و کاریگەریی زیاترەوە زاڵ بین بەسەر کێشەکانی ناوچەکەدا.
پزیشکیان وتیشی، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە هەمو گەلانی ناوچەکە لە کەشوهەوایەکی پڕ لە ئاشتی، ئاسایش، خۆشگوزەرانی و دەرفەتی یەکساندا، ڕێگەی گەشە و بهرهوپێشچون ببڕن. ناوچەکەی ئێمە خاوهنی سەرچاوەی سروشتیی دەوڵەمەند، توانای ئابوریی بەرفراوان و هێزی مرۆیی لێهاتوه و ئهوهنده بەسە ئەم توانایانە پێکەوە ببەستینەوە تا بتوانین ناوچەکە بکەینە نمونەیەکی سەرکەوتو بۆ جیهان لە بواری بەدیهێنانی مرۆڤایەتی، دادپەروەری، مافپەروەری و دادوهریدا.
پزیشکیان بە جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێکتێگەیشتنە بنیاتنەرەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی وتی: ههر لێکتێگەیشتنێک کە لەم کۆبونەوە و دیدارانەدا ببێتە هۆی بەهێزبونی یەکێتی، تەبایی و هاوکارییە ناوچەیییەکان، پشتیوانیی جددی و هەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دەبێت.
سهرۆك كۆماری ئێران راشیگهیاند: "یەکێک لە ئامانجەکان کە لە سیاستەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا كاری بۆ دهكرێت، لاوازکردنی وڵاتانی ناوچەکە، دروستکردنی کەلێنه لە نێوان گەلانی موسڵمان و لاوازکردنی بەرەبەرەی وڵاتە گەورەکانی ئیسلامییە. ئێمە دەبێت بە بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبهشهكان و پشتیوانیکردن لە یەکتر، رێگری لە بەدیهێنانی ئەم جۆرە ئامانجانە بكهین و ڕێگە نەدەین وڵاتانی ناوچەکە بە شێوەیەکی جیاجیا بکەونە بەر گوشار و هەڕەشە."
پزیشکیان وتیشی "ئەو خەیاڵەی کە دەکرێت لە ڕێگەی گوشار و گەمارۆوە گەلان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکرێن، خەیاڵێکی خاوه. هەرچەند هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچەکە قوڵتر و بەرفراوانتر بێت، توانای ئەوان بۆ بەڕێوەبردنی کێشەکان و ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ گوشارە دەرەکییەکاندا زیاتر دەبێت."
پزیشکیان ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمییهوه نییە و وەک ئەندامێکی پەیماننامەی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT)، داواکاری بەردەوامبونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆیەتی لە چوارچێوەی ماف و پابەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. ئێران لەسەر ئەم بنەمایە، مافی بەهرەمەندبون لە چالاکییە ئەتۆمییە ئاشتییانەکان بۆ خۆی بە پارێزراو دەزانێت و چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ئەم مافانە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ڕێزیان لێ بگیرێت.
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی یەکگرتویی و کاری هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکان و بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان ڕایگەیاند: ئەگەر لە پاڵ یەکتردا بین، دوژمنان ناتوانن بگەنە ئامانجە شومەکانیان.
پزیشکیان وتیشی "ئامانجی ئێمە قووڵکردنەوەی پەیوەندییە برایانهكانه لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی، دابینکردنی سەربەرزی و شانازیی بۆ موسڵمانانی ناوچەکە و کۆتاییهێنانە بە دڕهندهیی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلانی ستهملێكراو و موسڵمان. هیوادارین بە پشتبەستن بە ئیرادەی هاوبەش، یەکگرتویی و هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامی، زەمینەی ڕاگرتنی ئەم تاوانانە و بەرقەراربونی ئاشتی، ئاسایش و دادپەروەری لە ناوچەکەدا دابین بکرێت."