ئەحمەد شەرع پەردە لەسەر کۆمەڵێک پرس لادەدات کە ئەوکاتە لە عێراق بووە
  2026-10-28     

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ئاماژە بە ساڵانی پێشوو دەکات کە سەردانی عێراقی کردووە و دەڵێت؛ بۆ رووبەرووبوونەوەی داگیرکاری هاتووە و تەنانەت زیندانیش کراوە، هەروەها ئەمڕۆش عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرنی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا دەگاتە دیمەشق.


ئاوێنە: ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند "سووریا دەروازەیەکی دەریایی ستراتیژییە بۆ عێراق و رێگەیەکی ئاسانە بۆ گەیاندنی نەوتی عێراق بە دەریای نێوەڕاست".

وتیشی "دەبێت سیاسەتی هەردوو وڵات لەسەر بنەمای خاڵە هاوبەشەکان بێت، رووبارەکانی دیجلە و فوراتیش هێمای هاوبەشیی ژیانن لەنێوان هەردوو گەلدا".

سەبارەت بە بوونی ئەو لە ساڵانی پێشوو لە عێراق، شەرع روونیکردەوە کە هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2003 هۆکاری سەرەکی بووە بۆ چوونی و رووبەڕووبوونەوەی "داگیرکاری"، جەختیشی کردەوە کە ئەو هەڵوێستەی پەیوەندیی بە هیچ لایەنێکی رێکخراوەیی یان دڵسۆزییەکەوە نەبووە، بەڵکو تەنیا لە سۆنگەی پاراستنی عێراق و خەڵکەکەیەوە بووە.

شەرع ئاماژەی بەوەشدا، کەلە ساڵی 2005 خراوەتە زیندانەوە و بەشداریی لە شەڕی تایفەگەریی ساڵی 2006ی عێراقدا نەکردووە، بەهۆی دابڕانیشی لە هەواڵەکان لەنێو زینداندا ئاگاداری رووداوەکان نەبووە، تاوەکو لە ساڵی 2011 ئازاد کراوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی سووریا گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی.

سەرۆکی سووریا ئەوەشی وت "عێراقییەکان خەڵکێکی بە شکۆ، بەبەخشندە، بوێر و چاونەترسن، ئەوەی لە مێژوودا لەبارەی دەستکراوەیی ئەوان خوێندبوومەوە، لە واقیعدا بینیم"، روونیشیکردەوە کە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان چەکدار (شەڕکەر) و بکوژدا هەیە.

لەبارەی دۆخی ناوچەکە، شەرع هۆشداریدا لەوەی عێراق و سووریا بە قۆناخێکی مەترسیداردا تێدەپەڕن، بەڵام دەتوانن ببنە خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆیان و دەرفەت نەدەنە سیاسەتە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان وەک قۆناخەکانی پێشوو دەستوەردان لە کاروباریان بکەن.

شەرع داوای هاوکاریی کرد بۆ رەخساندنی زمینەی گونجاو بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان و پەرەپێدانی توانای مرۆیی. هەروەها رونیشیکردەوە کە هەردوو وڵات توانای پێویستیان هەیە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز کە جێگەی رێزی هەمووان بێت. هاوکات هۆشداریدا لە زیادەڕۆیی لە دەستنیشانکردنی مەترسییە ئەمنییەکان، کە دەکرێت ببێتە هۆی لەدەستدانی دەرفەتەکان.

ئەو جەختی لەوەشکردەوە کە فرەیی باڵە سەربازییەکان و گرووپە چەکدارەکان دەوڵەت لاواز دەکەن نەک بیپارێزن، بڕیاری ئاشتی و شەڕیش یەکێکە لە مافە سەروەرییەکان و نابێت دەوڵەت دەستبەرداری ببێت، بەڵکو دەبێت تەنیا لە دەستی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتدا بێت، بەرنامەی حکومەتی عێراقیش لە ئاراستەیەکی دروستدا هەنگاو دەنێت بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی سەربەخۆیی بڕیارەکانی.
 
ئەو قسانەی ئەحمەد شەرع لە کاتێکدایە، بڕیارە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بە سەردانێکی فەرمی بگاتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە و پەیوەندییەکانی بەغدا و دیمەشق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن.

 

زۆرترین بینراو
هاوسەرۆکی کەجەکە هۆشداری لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە دەدات
ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: لیکۆدی نەتانیاهۆ سەردەکەوێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن کورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت‌
موجتەبا خامنەیی مەرجی کۆتایی بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ ئاشکرا دەکات
تیمی پارێزەرانی لالەزار سەردانی لاهور شێخ جەنگییان کرد؛ دانیشتنی دادگا دوادەخرێت
پیاوێک بە هەژمارێکی ساختە بەناوی (بێخاڵ جەمال) چەندین پیاو هەڵدەخەڵەتێنێت و پاشان دەستگیر دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وادەی کۆتا مۆڵەتی ئەمریکا بۆ چەککردنی میلیشیاکان ئاشکرا دەکات
کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی نمەباران ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیەدە بۆ مەزڵوم عەبدی و حکومەتی سوریا: هێرشەکانی گرێ سپی پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی دیمەشقە و پێویستە دەستبەجێ ڕابگیرێن
ئوردن باشووری سووریا بۆردومان دەکات و دیمەشق کوژرانی حەوت مەدەنی ڕادەگەیەنێت
عێراق تا ٣٠ـی حوزەیران دۆسیەی چەک لە شنگال یەکلایی دەکاتەوە؛ یەبەشە و یەژەشە تێکەڵی هێزە ئەمنییەکان دەکرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×