پۆلیسی راپه‌ڕین هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه باندێك په‌یدابون له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ناوی هاوسه‌رگیرییه‌وه كچان ده‌كه‌نه ئامانج و پاره‌یان لێده‌كێشنه‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له هۆشدارییه‌كدا رایگه‌یاند، هاوڵاتیانی سنورەکەمان بە تایبەت خانمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ماوەیەکه باندێک پەیدابون لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەکاونتی ساختە بەناوی نوسینگەی ڕێکخستنی هاوسەرگیری، کوڕ و کچان بە یەکتری دەناسێنن دواتر ئەو کەسەی بە کچەکە ناسێندراوە داوای پارە لە کچەکە دەکات و دوای بەدەستهێنانی پارە و بەجێهێنانی مەرامی خۆی لایەنی بەرامبەر بلۆک دەکەن.
پۆلیس رونی كردۆته‌وه، بۆ نمونە ئەو کوڕەی خۆی بە کچەکە دەناسێنێ، کاتێک بەڵێنی هاوسەرگیری پێ دەدات بە بیانوی نەبونی پارە بۆ گواستنەوە و شوێنی نیشتەجێبون داوا لە کچەکە دەکات پارەی بۆ بنێرێت تا ئامادەکاری پرۆسەی هاوسەرگیری پێ بکات، کاتێک بە جارێک یان بە قۆناغ پارەکەی بۆ دەنێرێت کچەکە بلۆک دەکەن.
پۆلیسی راپه‌ڕین وتوشیه‌تی، هاوڵاتیانی سنورەکەمان بە تایبەت دایک و باوکان، داواتان لێدەکەین ڕێنمایی کچەکانتان بکەن تا نەکەونە داوای ئەو کەسانەی دور لە هەمو بەهایەکی ئەخلاقی و ئایینی و ئینسانی هەڵدەستن بە فریودانی کچی خەڵک لەبەرامبەر بەدەستهێنانی پارە و زانیاری کەسی.