"داهاتی ئه‌م مانگه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 16% كه‌میكردوه‌"
  2026-10-30     

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم مانگه‌ی سلێمانی زیاتر له 54.73 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌چاو مانگی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 16% كه‌می كردوه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم مانگه‌ی سلێمانی زیاتر لە 54 ملیارو 734 ملیۆن و 681 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 84%ی نەختینەو 16%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكه‌ی سفرە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م مانگه‌ی سلێمانی له‌چاو مانگی رابردو، زیاتر له‌ 11 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 16.78% كه‌می كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×