عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به لێدوانێكی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه وتبوی، ئه‌وروپا له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا زیاتر له 100 ملیار یۆرۆ تێچوی هه‌بوه به‌هۆی شه‌ڕی ئێرانه‌وه، رایگه‌یاند، ئێوه پێشتر ستایشی بۆردومانه‌كانی سه‌ر ئێرانتان ده‌كرد، تێچوی 100 ملیار یۆرۆ بۆ ئه‌وروپا هیچ نییه له چاو ئه‌و گورزه وێرانكه‌ره‌ی له هه‌ر كه‌سێكی ده‌ده‌ین كه زیان به گه‌لی ئێران بگه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به لێدوانێكی فریدریك مێرز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا نیشانداوه.
عراقچی نوسیویه‌تی، كاتێك ئیسرائیل و ئه‌مریكا ساڵی رابردو ده‌ستیان كرد به بۆردومانكردنی ئێران، مێرز، ستایشی ئه‌و كاره‌ی كرد له‌پێناو "جێبەجێکردنی کارە پیسەکەی ئەوروپا."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، 100 ملیار یۆرۆ هیچ نییە بەراورد بەو گورزه وێرانكه‌ره‌ی کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران دەیدەن لەوانەی دەوێرن زیان بە گەلەکەمان بگەیەنن.
عراقچی جه‌ختیشی كردۆته‌وه "هێڵە سورەکان بونەتە ڕابردو."
پێشتر فریدریك مێرز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا به‌ته‌نیا ئه‌وروپا زیاتر لە 100 ملیار یۆرۆ تێچوی هه‌بوه ئه‌وه‌ش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی وزە له ئه‌نجامی شه‌ڕی ئێران.
مێرز وتیشی، بەرژەوەندیی ئابوریی ئێمه له‌وه‌دایه كه ئەم شه‌ڕه بەزوترین کات کۆتایی پێبهێنرێت.