دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزوانه شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌مزوانه شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی رونی بكاته‌وه چۆن كۆتایی دێت.
تره‌مپ وتی، شه‌ڕه‌كه "به‌مزوانه كۆتایی دێت. ئێمه پێویستمان به گه‌ره‌نتییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێران هه‌رگیز نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی."
تره‌مپ پێشتر رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگرێس، كه بڕیاره رۆژی 3ی 11 به‌ڕێوه‌بچن، هێرش ناكاته سه‌ر ئێران.