ده‌سته‌ی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌له‌مێك له كه‌شتییه‌كی نه‌وته‌هه‌ڵگر له گه‌روی هورمز نزیك بۆته‌وه‌و دو بۆمبی پێدا لكاندوه‌و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كاندا كه‌شتییه‌كه ئاگری گرتوه. سوپای پاسدارانی ئێرانیش ده‌ڵێت، دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌روی هورمز توشی روداو بون و به‌هۆیه‌وه په‌كیان كه‌وتوه.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگر له كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له‌دوری 20 میل له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی خه‌سه‌بی عومان له‌نێو گه‌روی هورمز كه‌وتۆته‌وه كاتێك ویستویه‌تی له گه‌روه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
ده‌سته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌له‌مێكی بچوك له‌لای چه‌پی كه‌شتییه‌كه نزیك بۆته‌وه دو بۆمبی پێوه لكاندوه‌و دواتر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ردو بۆمبه‌كه‌وه ئاگر له به‌شی مه‌كینه‌كانی كه‌شتییه‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و كه‌شتییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی په‌كی كه‌وتوه.
ده‌سته‌ی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌پێی راپۆرته‌كان ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه‌و پاش ئه‌وه كه‌شتییه‌كه درێژه‌ی به گه‌شته‌كه‌ی داوه. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ستافی كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌ت بون و هیچ كاریگه‌رییه‌كی ژینگه‌ییش له ئاكامی روداوه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای گه‌روی هورمزه‌وه له كاتی هه‌وڵدانیان بۆ تێپه‌ڕین به‌و رێڕه‌وانه‌دا كه ئێران به "رێگه‌پێنه‌دراو"یان ده‌زانێت، توشی روداو بون و له ئاوه‌كانی باشوری گه‌روه‌كه‌دا په‌كیان كه‌وتوه.
هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و دو كه‌شتییه جی پی ئێسه‌كانیان كوژاندبوه‌وه‌و "به پشتیوانی سوپای ئه‌مریكا ده‌یانویست له گه‌روی هورمز ده‌رچن."
به‌قسه‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران، ئه‌و دو كه‌شتییه‌كه دوای گوێنه‌دانیان به چه‌ندین هۆشداری ئه‌مان چونه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی كه پارێزراو نین و به‌وهۆیه‌وه توشی روداو بون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ناوی كه‌شتییه‌كان و دۆخی ستافه‌كانیان و هه‌روه‌ها ورده‌كاری روداوه‌كه باس نه‌كراوه.