کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ئیدانهی رێکارەکانی سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بهرامبهر به كۆمپانیاكهیان دەکات و دەڵێت، وێڕای دهرچونی بڕیاری دادگه لهبهرژهوهندی ئهمان، بهڵام سهرۆكی دهتسهكه یاساشكێنی دهكات و تاكلایهنه رێكاری "نایاسایی" لهدژی كۆمپانیاكهیان دهگرێتهبهر.
ئاوێنه: کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ئهمڕۆ یهكشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی، لهكاتێكدایه كۆمپانیاكهیان بە رێگەی یاسایی داکۆکی لە مافەکانی خۆی و بەشداربوانی کردوە و روبەڕوی ئەو بڕیارە ناڕەوایە بوەتەوە کە لەلایەن سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پاكتاوكردن دەرکراوە، کە چوارچێوەکەی بە رەزامەندیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاریکرابو، کەچی سەرۆکی دەستەكه سور بوه لەسەر هەڵوێستەکەی.
بهپێی قسهی کۆڕەک تیلیکۆم، سەرۆکی دەستەکە پێی لە هەڵوێستەکەی خۆی زیاتر راكێشاوهو رێکاری گرتوەتەبەر کە پەیوەندییان بە مۆڵەتەوە نییە، لەوانەش داخستنی بارەگای کۆمپانیاکە کە بەپێی یاسای کۆمپانیاکانی عێراق تۆمار کراوە.
کۆڕەک ئاماژەی بەوەش کردوە، دوای ئەوەی پەنایان بۆ دادگا بردوە، بڕیارێکی دادوەریی بەپەلەیان بەدەستهێناوە کە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی سەرۆکی دەستەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و گرێبەستی پاكتاوكردن بە کارا دەهێڵێتەوە.
كۆڕهك تیلیكۆم وتشویهتی "چاوەڕوان بووین دەستەکە ملکەچی بڕیاری دادگا بێت و پاساوی نوێ نەدۆزێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە رێکارە سەرکوتکەرەکانی دژ بە کۆمپانیاکە."
ئهوهشی خستۆتهڕو "سەرمان سووڕماوە لە پێداگریی سەرۆکی دەستەکە لەسەر پێشێلکردنی یاسا و پابەندنەبون بە بڕیاری دادگای دادپەروەر؛ کۆمپانیاکەمان مافی خۆی دەپارێزێت بۆ داواکردنی قەرەبوی سەرجەم ئەو زیانانەی کە بەهۆی رێکارە تاکلایەنانەکانی سەرۆکی دەستە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگاوە بەر کۆمپانیاکە کەوتون."
کۆڕەک تیلیکۆم ئاماژەی بە "بەڵگە"یەکی نوێ" كردوهو وتویهتی، بەڵگەیەک هەیە کە دەیسەلمێنێت هەڵوێستێکی پێشوەختە دژیان هەیە؛ ئەویش ئەوەیە کە سەرۆکی دەستەکە ئەمڕۆ 1ی تشرینی دوەمی 2026 نوسراوێکی بۆ ناردون تاوەکو پاساو بۆ رێکارەکانی بهێنێتەوە، لە کاتێکدا رێککەوتی 29ی تشرینی یەکەمی 2026ی پێوەیە.
لە کۆتایی راگهیهندراوهكهدا کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم پرسیویهتی "دوای هەمو ئەمانە، مافی خۆمانە بپرسین: ئایا لایەنی ئەقڵانی دەتوانێت پەسەندی بکات کە بڕیارەکانی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە سەروی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە بن؟!"