هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی ئێران رایگه‌یاند، له گه‌روی هورمز مین به كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا ئاگری گرتوه.
ئاوێنه: هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری له ناوچه‌یه‌كی "قه‌ده‌غه و ناسه‌قامگیر" له گه‌روی هورمز مینی پێدا ته‌قیه‌وه‌و ئاگری گرت.
به‌قسه‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی ئێران، ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره جی پی ئێسی خۆی كوژاندبوهوه.
هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی ئێران، هۆشداری داوه‌ته خاوه‌ن كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كه له ئه‌نجامی تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كان به ناوچه قه‌ده‌غه‌و مه‌ترسیداره‌كانی گه‌روی هورمز و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئێرانییه‌كان، مینی ده‌ریایی به كه‌شتییه‌كاندا ده‌ته‌قێته‌وه‌و ئاگر ده‌گرن.
له كاته‌كانی پێشتری ئه‌مڕۆدا فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له 25 ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه براد كوپه‌ر، فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم سه‌ردانی گه‌روی هورمزی كرد تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، واته له ماوه‌ی نۆ رۆژی رابردودا، 11 كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له گه‌روه‌كه توشی روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه بون.