دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌له‌ی نییه له‌باره‌ی بڕیاردان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه یان نا. ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان قسه ده‌كه‌ین و كاره‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس رایگه‌یاند، "هیچ پەلەیەکم نییە" لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە یان نا.
تره‌مپ وتی "هه‌ر چۆنێك بێت، ئێمە شتێك دەکەین، بەڵام هیچ پەلەیەکمان نییه. ئێمە لە ڕوی داراییەوە ئێرانمان پەک خستوه. نە پارەیان هەیە، نە بەنزین و خەڵکەکەیان زۆر ماندوبون به‌ده‌ست دۆخه‌كه‌وه."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئێمه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان قسه ده‌كه‌ین. كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن. کێشەی ئەوان ئەوەیە... کە هەوڵ دەدەن کات بکوژن یان فێڵ بکەن. پێداگری و پەلەکردن لە لای ئێرانییه‌كانه‌وه کەمترە لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە، بەڵام لە هەمو کاتێک زیاتر دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن."