دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیاندا بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، خاوه‌ن مۆلیده‌كان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاریدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌مپێرێكی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له 18 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 13 هه‌زار دینار.
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دوای خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك هات له‌دژی گرانیی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان.
به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
خاوه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ڵێن، گاز گرانه‌و هەمو شتێکیش لەسەر ئێمە گران بوه، بۆیه ناڕه‌زاین به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.