مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له كه‌ركوك كاركردنیان راگرتوه‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ش به‌رده‌وامه. كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رێبوار ته‌ها، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری كه‌ركوك فه‌رمانی به رابیته‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كرد كه كار به مۆلیده‌كانیان بكه‌ن.
ئاوێنه: خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه جارێكی دیكه ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه كه مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاركردنیان راگرت وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له‌دژی بڕیاری كهرمكردنهوهی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێواره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌و شاره ئه‌مشه‌و كاركردنیان راگرتوه‌و له‌گه‌ڵ كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی تاریكی باڵی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌دا كێشاوه.
به‌شێك له هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه جارێكی دیكه ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردۆته‌وه به‌تایبه‌ت گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی وه‌كو سێكانیان، گورگه‌چاڵ، ده‌روازه، ره‌حیماوا و بارودخانه.
كارنه‌كردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیاندا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، قائیمقامیه‌تی كه‌ركوك بڕیاریدا نرخی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له 18 هه‌زاره‌وه بكرێته 15 هه‌زار دینار و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش بڕیاریدا نرخی یه‌ك ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده بكرێته 13 هه‌زار.
بڕیاری كهرمكردنهوهی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی خاوه‌ن مۆلیده‌كانی لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد‌و بڕیاریاندا كاركردن به مۆلیده‌كانیان رابگرن و دا‌واشیان كرد نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده بكرێته 20 هه‌زار دینار ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرانی گازه‌وه.
به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پارێزگای كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک فەرمانی بە ڕابیتەی موەلیدە ئەهلییەکان کرد کار بە موەلیدەکانیان بکەن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هاوکات رێبوار ته‌ها رەزامەندی وەزارەتی کارەبای عێراقیشی وه‌رگرتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پشکی کەرکوک لە کارەبای نیشتمانی لە 650 مێگاواتەوە بکرێت بە 800 مێگاوات تا کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەر دەکرێت.