وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە سزای نوێی بەسەر چه‌ند کۆمپانیا و کەسایەتییه‌کدا لە هیندستان و تورکیا سەپاند بەهۆی پەیوەندییان بە ئێرانەوە.
ئاوێنه: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران‌دا سزای نوێی بەسەر چه‌ند کۆمپانیا و کەسایەتییه‌کدا لە هیندستان و تورکیا سەپاندوه.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە سزاكانی ئەمڕۆ "تۆڕێکی تاوانکاری بەربڵاو"ی كردۆته ئامانج کە لەلایەن "سونیل کۆمار شارما"ی نیشتەجێی هیندستان و هاوسەرەکەی "جاسپریت پریت شەهید" و دو هاوڵاتی دیکەی هیندییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت کە بەڕێوەبەری دو کۆمپانیای ئه‌و دو هاوسه‌ره‌ن، لەگەڵ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر نۆ دامەزراوەی سەربەخۆی دیکە کە په‌یوه‌ندیدارن به "شارما"وە.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تییه هیندییانه‌ی تۆمه‌تباركردون به‌وه‌ی كه ئاڵا و بڕوانامەی ساختەیان بۆ ئەو کەشتییانە دابین کردوە کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە و بەشدارن لە گواستنەوەی نەوتی ئێران‌دا، لە نێویاندا کەشتییەک کە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و بریکارەکانی کارده‌كات.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌روه‌ها سزایان کۆمپانیای "فۆجۆ گراوند سێرڤسز"دا سەپاندوه کە بنکەکەی لە تورکیایە، بەهۆی پاڵپشتیی بەردەوامی بۆ کەرتی فڕۆكه‌وانیی ئێران کە له‌ژێر سزای قورسدایە.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریشی داوه کە بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدونانی هەر کەسێک کە پاڵپشتی لە ڕژێمی ئێران بکات.