شکستی ترهمپ لە هەڵبژاردنەکاندا جێی نیگەرانی تورکیایە لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکاو نەفرۆشتنی فڕۆکەکانی ئێف ٣٥و هاوکاری نەکردنی لەڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاوێنە: گۆڕانکاری نوێ لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن بەهۆی بەهێزبوونی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی نیوەی ئەمریکادا دروست دەبێت، ئەمەش نیگەرانی لە تورکیا دروست دەکات سەبارەت بەو کاریگەریانەی کە لاوازبوونی دۆناڵد ترەمپ ڕەنگە لەسەر بەرژەوەندییە ستراتیژی و بەرگرییەکانی هەیبێت.
ڕەنگە پەیوەندی شەخسی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە سەرکردایەتی تورکیا لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە وەبەرهێنانی تێدا کردووە، ڕەنگە چیتر بەس نەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ناو کۆنگرێس.
لە و نیگەرانیانەی تورکیا گەڕانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی ئێف-35 و سزاکانی ئەمریکا و دابینکردنی بزوێنەر بۆ فڕۆکە جەنگیەکەی (کان)ی تورکیا، هاوکات هاوسەنگی سیاسی نوێ لە واشنتۆن مەزەندە دەکرێت پێگەی دیپلۆماسی یۆنان و قوبرس لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەهێزتر بکات.
ئەو وێنەیەی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سەریهەڵدا، بە شێوەیەکی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا ڕەنگدانەوەی هەبوو، کە بەهێزبوونی دیموکراتەکانی وەک پێشهاتێک سەیر دەکرد کە ڕەنگە توانای ئەنقەرە بۆ مانۆڕکردن لە پایتەختی ئەمریکا سنووردار بکات،
بەپێی خەمڵاندنەکانی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی تورکیا، ڕەنگە بارودۆخی سیاسی نوێی واشنتۆن ئاستەنگی یاسایی زیاتر لەسەر سێ پرسی گرینگ دروست بکات.
یەکەمیان پەیوەندی بە هەوڵەکانی ئەنقەرە هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ی ئەمریکی، کە دوای بەدەستهێنانی سیستەمی دژە فڕۆکەی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی لێی دوور خرایەوە.
دووەمیان پەیوەستە بەو سزایانەی کە بەپێی یاسای CAATSAی ئەمریکا بەسەر تورکیادا سەپێنراون و حکومەتی تورکیا داوای هەڵگرتنی ئەو سزایانە دەکات.
سێهەمیان تایبەتە بە دابینکردنی بزوێنەری ئەمریکی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەمی تورکیا کان، کە بەرنامەیەکی گرنگی ستراتیژییە بۆ خواستەکانی ئەنقەرە لە پیشەسازی بەرگری ناوخۆییدا.
بەهێزبوونی دیموکراتەکان، بەپێی ئەم خەمڵاندنانە، مەترسی ئەوە دروست دەکات کە خواستەکانی تورکیا لە کۆنگرێسدا ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی بەهێزتر ببنەوە، تەنانەت ئەگەر وا دەرکەوێت کە حکومەتی ئەمریکا ئامادەیە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام بێت.
لە دەرەوەی بەرنامەکانی چەکسازی، نیگەرانییەکان لە تورکیادا درێژدەبنەوە بۆ هاوسەنگییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بە ئاماژەیەکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ یۆنان و قوبرس.
دوای شکستە گەورەکەی ترامپ لە ٣ی تشرینی دووەم، ئێستا زۆرێک لە شیکارانی تورکیا بە جددی نیگەرانن لەو کاریگەرییەی ئەم گۆڕانکارییە لەسەر ئەو هاوسەنگییە ستراتیژیانە دەیبێت کە ئەردۆغان لەگەڵ هاوڕێ و هاوتا ئەمریکییەکەیدا دەستەبەری کردبوو.