به‌پێی ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عومان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عومان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه تاوتوێی ئاماده‌كارییه هونه‌رییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی ده‌ریایی له گه‌روی هورمز كردوه.
ئاوێنه: ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عومان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عەباس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و بەدر بوسه‌عیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەربارەی گه‌یشتن به تێگەیشتنی سیاسی، کرداری و هونه‌ری بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی ده‌ریایی به‌بێ كۆسپ لە گەروی هورمز كردوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هەردولا جەختیان لەسەر پێویستیی تێپەڕین لە قۆناغی کەمکردنەوەی گرژییەکانەوە بۆ تێگەیشتنی بەردەوام کردوەتەوە، لەوانەش دانانی میکانیزمی هونه‌ری هاوبەش بۆ دابینکردنی ئاسایشی ڕێگە دەریاییەکان و بەردەوامبونی بازرگانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی وزە.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشیان له رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە ڕەواکانی هەمو لایەنەکان و ڕەخساندنی زەمینە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان كردۆته‌وه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ئەم هەوڵانە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە دۆخی جەنگی‌و ڕێگری‌کردن لە دوبارەبونەوەی پێکدادانەکان ئەنجام دەدرێن و هەردو وڵات ڕێککەوتون لەسەر بەردەوامبونی گفتوگۆ و ڕاوێژەکانیان.