وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، ئەمریکا داوایکردووە لە عێراق جگە دوو دەروازە نەبێت، سەرجەم دەروازەکانی دیکە لەگەڵ ئێران دابخرێت.
ئاوێنە: فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كه‌ناڵی (ئەلجەزیرە)، دەڵێت "بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە نزیکەی 60 ملیار دۆلارمان زیانمان به‌ركه‌وتووه. هەروەها بارودۆخی ئێستا ئاماژە بە ئەگەری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شەڕ لە ناوچەکەدا دەکات".
وتیشی "دوای لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتۆن و تاران، هەناردەکردنی نەوتمان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەستپێکردەوە. واشنتۆن بە فەرمی داوای داخستنی تەواوی دەروازە سنوورییەکانی عێراقی لەگەڵ ئێران کردووە، جگە لە دوو دەرواز".
بەوتەی وەزیری دەرەوەی عێراق بێت، بەغدا ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە کە دۆستایەتی و هاوپەیمانیان لەگەڵدا "قبوڵ" دەکەین، بەڵام دەستوەردانیان لە کاروبارەکانمان ڕەتدەکەنەوە.
فوئاد حوسێن خاڵێکی گرنگ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "زانیارییمان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه بیانیانه‌ی كه خاكی عێراق به‌كارده‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ".
دەربارەی چەک لە دەستی دەوڵەت، ئەو وتی "سه‌رۆكوه‌زیران له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ 4 گروپ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن. هەروەها عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و كه‌تیبه‌كانی سه‌ید شوهه‌دا قایل‌بوون به كۆنترۆڵی چه‌ك، بەڵام دانوستان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له‌باره‌ی چه‌كه‌وه به‌رده‌وامه. سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی چه‌كی گروپه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له په‌یوه‌ندیداین".
سەبارەت بە داعش‌یش، ناوبراو رونیکردەوە "گروپه‌كانی سه‌ربه رێكخراوی داعش له سنوری سوریا له‌گه‌ڵ عێراق جێگیربوون. هاوکات لیژنه‌یه‌كی چوارقۆڵی كه پێكهاتووه له عێراق و سوریا‌و ئوردن و توركیا هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سوریا".