تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، نیگەرانیی خۆی له دۆخی ئاڵۆزی باشوری كوردستان دهردهبڕێت و داوای رێككهوتنی پارتی و یهكێتی دهكات نهك ههنگاونان بهرهو دو ئیدارهیی و دهشڵێت، دهبێت دهسكهوتهكانی ههرێمی كوردستان بپارێزرێن.
ئاوێنه: تونجەر باقرخان هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، ئهمڕۆ شهممه، لە کۆبونەوەی گشتی پارتەکەیدا لە ئەنقەرە، تیشکی خستە سەر کێشەکانی نێوان هەردو پارتی دەسەڵاتداری باشوری کوردستان وتی "چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە باشوری کوردستان پێکەوە بەشداریمان لە کۆڕبەندێکدا کرد و لەوێ دیمەنی زۆر جوان لەسەر یەکڕیزی هاتنە ئاراوە. بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پەرلەمانی هەرێم دوای دو ساڵ کۆبوەوە، یەکێتی و نەوەی نوێ بەشدارییان لە دانیشتنی پەرلەماندا نەکرد. ئێستاش مەترسیی دروستبونی سیستەمی دو ئیدارەیی هەیە."
باقرخان نیگەرانی بەرانبەر بە دۆخی پەرتەوازیی باشوری کوردستان دەربڕی و وتی: "ئێمە بەمە زۆر دڵگرانین. لێرەوە داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە کۆتایی بەم ململانێیانە بهێنن. ئێمە وەک کوردی ئەم بەشە، بارودۆخێکی لەو شێوەیە قبوڵ ناکەین. دەبێت دەستکەوتەکانی هەرێمەکە بپارێزرێن."
ئهو داوای ئهنجامدانی رێككهوتنێكی نوێی لهنێوان لایهنهكانی باشور كردو وتی "ئێمە داکۆکی لە یەکێتیی دیموکراتیکی کوردان دەکەین. گەلی کورد بەهۆی لێکترازان و جیاکارییەوە قوربانیی زۆر گەورەی داوە، نابێت ئەمە دوبارە ببێتەوە. وەک دەم پارتی، داوا لە سەرکردایەتی و لایەنەکان دەکەین ڕێککەوتننامەیەکی نوێ واژۆ بکەن. ئەگەر بۆ ئەم مەبەستەش هەر بەرپرسیارێتییەک بکەوێتە سەر شانی ئێمە، ئەوا ئامادەین. کورد چاوەڕێی ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکانە."