وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌مزوانه پاسی مۆدێل 2026 به سیسته‌مێكی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ولێرو شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌وێته كار.
ئاوێنه: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی ره‌مسی پارتی وت، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند کراوە بۆ دابینکردنی پاسی مۆدێل 2026.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئەم پاسانە بە ئەپلیکەیشنی زیرەک کار دەکەن و هێڵکاری و دیزاینی شەقامەکانیان بۆ ئامادە کراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دەستپێکی پڕۆژەکە لە شاری هەولێر دەبێت و وەک ئەزمونێک دەگوێزرێتەوە بۆ سەرجەم پارێزگا و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان.
ئه‌و وتیشی، زیاتر لە 70 هەزار تاکسی تۆمار کراون و لۆگۆ، ژمارە و کارتی زانیاری‌یان بۆ دروستکراوەو پشکنینی ئەمنی و یاساییان لە بنکەکانی پۆلیس و ئاسایش بۆ کراوە، بە جۆرێک ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت تاکسی لێبوخڕێت ئەگەر پێشینەی تاوانی هەبێت.
ئه‌وه‌شی وت، ئامێرەکانی (تاکسی میتر) گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتەکانی گواستنەوە، ناوخۆ، سامانە سروشتییەکان، پارێزگاکان و سەندیکا دروست دەکرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئامێرەکان بە قستی درێژخایەن دەدرێنە شوفێران و سیستەمی (GPS) و کامێرای چاودێرییان تێدایە بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاوڵاتییان و شۆفێران.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه "شەقامەکانی هەرێمی کوردستان لە باشترینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ئامادەییی تەواویان تێدایە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە."