تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق، پێی وایه به‌غدا له سایه‌ی سه‌ركردایه‌تی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیراندا، سه‌روه‌یی و شه‌راكه‌ت هه‌ڵده‌بژێرێت له‌بری پاشكۆیه‌تی و ئه‌وه‌ی بریكاری لایه‌نی دیكه بێت.
ئاوێنه: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به دیداره‌كه‌ی شه‌وی رابردوی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا.
باراك له‌وباره‌یه‌وه له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی وه‌كو یاریی شەشپاڵوی روبیک ناوبردوه كه هه‌ر شه‌ش روه‌كه‌ی گرێدراوی یه‌كدین و ئه‌گه‌ر یه‌كێك له روه‌كانی بجوڵێنرێت و هه‌مو روه‌كانی دیكه ده‌جوڵێن.
باراك پێی وایه "هیچ تاكه وڵات و هیچ هێزێکی دەرەکی، بە تەنیا ناتوانێت ئه‌م یارییه چاره‌سه‌ربکات. تەنها کاتێک چاره‌سه‌ر ده‌بێت كه وڵاتانی ناوچه‌كه خۆیان بڕیار بدەن بە سەبرەوە و پێکەوە روهكان بجوڵێنن."
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشی وایه "عێراق بەدیاریكراوی خەریکی ئەنجامدانی ئه‌مه‌یه"و وتوشیه‌تی "لە سایه‌ی سەرۆکایەتی عه‌لی زه‌یدی سەرۆک وەزیراندا، عێراق له‌بری پاشكۆیه‌تی، سه‌روه‌ری، له‌بری داكشان، وەبەرهێنان، له‌بری ئه‌وه‌ی بریكاری لایه‌نی دیكه بێت، شه‌راكه‌ت، هه‌ڵده‌بژێرێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ویلایەتە یەکگرتوەکان شانازی دەکات بە وەستان لەپاڵ عێراقدا له‌ڕێگه‌ی قوڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانمان، کردنه‌وه‌ی دەرگا هاوكات بەڕوی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و به‌هره عێراقییەکانداو بنیادنانی خۆشگوزەرانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هەموان."
تۆم باراك وتوشیه‌تی "هەروەها تاوتوێی کارە قورسەکەی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی سەرتاسەری ناوچەکەمان کرد، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان پێش ئەوەی تەشەنەبسهنن له‌گه‌ڵ هەڵبژاردنی دیپلۆماسی له‌بری ئاڵۆزکردن."
به‌قسه‌ی ئه‌و "ئەم بەرپرسیارێتییە لە پلەی یەکەمدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وڵاتانی ناوچەکەو ئه‌ستۆی ئەو دراوسێیانەی کە ئامادەن بەرپرسیارێتی ئاسایش و داهاتوی خۆیان بگرنە ئەستۆ." وتوشیه‌تی "ئەمه‌ش ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە ئارادایه. ئەمریکا هاوبەشێکە له‌م پرۆسه‌یه‌دا، نەك ئه‌وه‌ی به‌دیلی پرۆسه‌كه بێت."
نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه " بونی عێراقێکی سەربەخۆ و گەشەسەندو، لە چوارچێوه‌ی ناوچەیەکدا کە بەرپرسیارێتی سه‌قامگیریی خۆی بگرێتەئەستۆ، شتێكی باشە بۆ عێراقییەکان و بۆ دراوسێکانیان و باشیشە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا."