تەرمی شەش کەس لە نێوان گوندی یوکاریتولگالی و ئاشاغیتولگالی سەر بە ناحیەی ئۆزالپی شاری وان دۆزرانەوە، گومان دەکرێت ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە پەنابەر بوون.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە ٧ / ١١، لە نێوان گوندی یوکاری تورگالی و ئاشاگی تورگالی (ئەهروک) لە ناحیەی ئۆزالپی شاری وان، شەش تەرم دۆزرایەوە کە پێدەچێت هی پەنابەران بن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست (ئامەد هەبەر) کەوتووە، خەڵکی گوندەکە دوای ئەوەی تەرمەکانیان بینیوە، موختاری گوندەکەیان ئاگادار کردووەتەوەو پاشان تیمەکانی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراونو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووەو هەردوو گوندەکە بەڕووی چوونە ژوورەوە و دەرچوون داخراون و لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوانەکە بەردەوامە.
ئەوەش زانراوە کە تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە دیاری نەکراوە.