نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی ئێران كرد‌و له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا تاوتوێی هاریكاریی هاوبه‌شیان له بواره جیاجیاكاندا كرد له‌نێویان هاریكاری ئه‌منی.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا "پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، چۆنیه‌تیی بره‌ودان به هاریکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا بە جۆرێک لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت، تاوتوێ کران."
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "هاریکاریی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بو. تیایدا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە کردەوە بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوکات پەنابردنە بەر دیالۆگ و ڕێگەچارەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان."
ئاماژه‌یب به‌وه‌شداوه هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "باسیان لە لێکگەیشتن و ڕێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، هەروەها ده‌رباره‌ی چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."