مه‌لا شڤان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان باس له هۆكاری جیابوه‌وه‌ی له نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه یه‌ك دیناری وه‌رنه‌گرتوه له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌م نه‌كرایه "لەلایەن یەکێتی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارم پێدەدرا."
ئاوێنه: مه‌لا شڤان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "ئه‌لجزیره-كوردستانی عێراق" له‌باره‌ی جیابونه‌وه‌ی له جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتویه‌تی"من ڕێککەوتنم لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید هەبو ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی یاخود هەر لایەنێکی تر بکات ئەوا من هەڵوێست وەردەگرم."
وتوشیه‌تی ""کاتێک ئەو پابەند نەبو بە بەڵێنی ڕێککەوتن، من لە کۆبونەوەی تایبەت پێموت تو پابەند نەبویت بۆیە من هەڵوێستم دەبێت."
به‌قسه‌ی مه‌لا شڤان "شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنی کردبو کە لەبەرامبەر پۆستی وەزیر لە بەغدا هەرچی پشکی نەوەی نوێیە لە هەرێم بۆ یەکێتی بێت." وتوشیه‌تی "ڕێککەوتنی شاسوار لەگەڵ یەکێتی بەهای زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلار بوە."
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا هیچ ئیمتیازاتێکت وەرگرتوە بەرامبەر بەشداریکردنت لە کۆبونەوەی كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمانی كوردستان؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتویه‌تی "سوێند بەخوا یەک دینارم وەرنەگرتوە و ئەگەر بەشداریم نەکردایە لەلایەن یەکێتی زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارم پێدەدرا بەڵام من لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان بوم."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "دژی ئەوە بوم پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشێته‌وه، چونکە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست دەبێت."
ئه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه "من نابمە بەشێک لە دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی وەکو ئۆپۆسیۆن دەمێنمەوە و دەنگ و ڕەنگێکی کاریگەر دەبم لە پەرلەمانی کوردستان."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی خانەوادەکەی ڕەخنەیان له هه‌ڵوێسیته‌كه‌ی گرتوه؟ مه‌لا شڤان وتویه‌تی ""خانەوادەکەم زۆربەیان یەکێتیین و فشاری یەکێتییان لەسەربو، یەکێتی ساڵی 75 دروستبو، مامم 76 شەهیدبو لەگەڵ یەکێتی."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی "باوكم داوای کرد لەگەڵ یەکێتی بم بەڵام من قبوڵم نەکرد لەئێستاشدا بارودۆخی خانەوادەییم ئاساییە و ئەوانیش لەدۆخەکە تێگەیشتن."
ئه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "هەرسی پەرلەمانتارەکەی پێشوتری نەوەی نوێ دەبینە فراکسیۆنێکی سەربەخۆ لەپەرلەمان و دەرگاش کراوەیە کە کێی تر دەخوازێت بەشداربێت لەگەڵمان، بەردەوامیش دەبم لە دژایەتی پارتی و یەکێتی."