دانەغاز لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر هاتە دەنگ؛ بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردرا
  2026-11-09     

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا زانیاریی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەدا بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.

ئاوێنە: ​بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیای دانەغاز، شەوی ڕابردوو کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) کراوەتە ئامانج. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو کێڵگەکەدا، بەڵام تیمە تایبەتمەندەکان توانیویانە کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە.

​سەبارەت بە زیانە گیانی و مادییەکان، دانەغاز دڵنیایی داوە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام وەک ڕێکارێکی سەلامەتی و تەکنیکی، بڕیاردراوە پڕۆسەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکەدا هەڵبپەسێردرێت، تا ئەو کاتەی پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ قەبارەی زیانەکان ئەنجام دەدرێت.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، کۆمپانیا ئیماراتییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە پەیوەندی و هەماهەنگییەکی نزیکدایە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەش داوە کە هەردوو لا پشتگیرییەکی بەهێزیان بۆ کۆمپانیاکە و تێپەڕاندنی دۆخەکە نیشان داوە.

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×