ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕاگەیاند
  2026-11-09     

حکومەتی ئێران هەڵوێستی فەرمیی وڵاتەکەی لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خستەڕوو، داواش دەکات کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا یەکلایی بکرێنەوە.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا، تیشکی خستە سەر پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ناوبراو هیوای خواست لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی ناوخۆیی و هاوکات لە ڕێگەی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغداوە، بتوانن بگەنە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بەو چەقبەستووییە سیاسییەی هاتووەتە ئاراوە.

​سەبارەت بە ئەگەری لێکەوتەکانی ئەو ململانێیانە و لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کشانەوە لە حکومەت و مەترسییەکانی دوو ئیدارەیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا جەختی لەوە کردەوە، کە تاران پێی وایە دەستووری هەمیشەیی عێراق باشترین بنەما و چوارچێوەی یاساییە بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنەکان.

​ئەم کاردانەوەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای زنجیرەیەک ڕووداوی سیاسیی خێرا دێت لە هەرێمی کوردستان؛ ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ٥٢ پەرلەمانتار کە پێکهاتبوون لە فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەرەی گەل و نوێنەرانی پێکهاتەکان، دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەڵبژارد.

​هەنگاوەکەی پەرلەمان کاردانەوەی توندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لێکەوتەوە؛ تەنیا ڕۆژێک دوای دانیشتنەکە، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا. دوابەدوای کۆبوونەوەکەش، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی ڕایگەیاند کە حیزبەکەی دان بە شەرعییەتی ئەو دانیشتنەی پەرلەماندا نانێت و بڕیاری کشانەوەی یەکێتیشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×