دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆر به‌دوری ده‌زانێت پێویست به‌وه بكات جارێكی تر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران تا ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌وپێشچون هه‌بێت له دانوستانه‌كاندا له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و كردنه‌وه گه‌روی هورمز.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنێكی 20 خوله‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، پێنج جار جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌وپێشچون هه‌بێت له دانوستانه‌كاندا له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، به‌دوری ده‌زانێت پێویست به‌وه بكات كه جارێكی دیكه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئێرانییه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كن شكستیان هێناوه، به‌پێی داتا تازه‌كانی ئه‌مساڵ ڕێژەی هەڵاوسان گه‌شتۆته 301%.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرش ده‌كه‌ین. بەڵام ئێمە زۆر بە توندی لێمان دان. ئێوە نازانن من چەند بە سەختی لێم دان.
ئه‌و وتیشی "ئەوان لە ڕوی داراییەوە بەرەو داڕمان دەچن. لە ڕوی سەربازییەوە لێمان داون. دەتوانین بە تەواوی کۆتای‌یان پێ بهێنین."
تره‌مپ وتیشی "ئێمە ئامادەین بۆ هێرش. من سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگرم لەوێ هەیە. یه‌كێكیان تازە گەیشتوە. سێ کەشتیمان هەیە. ئەوان بە تەواوی ئامادەو پڕ چه‌كن."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی ئامانجەکانی ژێرخانی لە ناوخۆی ئێران دیاری کردون لە حالەتی سەرهەڵدانەوەی جوڵەی سەربازیدا، لەوانەش وێستگەکانی کارەبا و پردەکان. وتی: "ئێمە 38 پرد له ئامانجماندایه کە دەتوانین بە وردی لە ماوەی یەک کاتژمێردا وێرانیان بكه‌ین و هه‌مویان بڕوخێنین."
بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی کە پێی باشە ژێرخانی ئێران وێران نەکات. وتیشی: "نامەوێت ئەوە بکەم چونکە لە بنەڕەتدا 10 ساڵی دەوێت بۆ دوبارە دروستکردنەوەیان. من حەزم لە ڕوخاندنی پردەکان نییە. قورسترین شتیش بۆ دروستکردن پردە. ساڵانی دەوێت، من پسپۆڕم له دروستكردندا."
لەباره‌ی توانای ئێران بۆ بەرگریکردن لە بەرامبەر هێرشی نوێی ئەمریکا، ترەمپ وتی، بەرگریی ئاسمانیی ئێران تێکشکێنراوە. وتیشی "ناتوانن به‌رپه‌رچی هیچ شتێك بده‌نه‌وه، كاتێك هیچ ئامرازێكی به‌رگریی ئاسمانییان نییه. هەموو سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییان له‌ناوبراوه."
هەروەها زانیاری نوێی خستەڕو لەسەر دۆخی کۆگاکانی موشەک و درۆنی ئێران و وتی، ڕژێمەکە 10%ی توانای موشەکی و 15%ی تواناکانی درۆنی ماوه.
سەبارەت بە ئەگەری جوڵەی سەربازی نوێ، دوپاتیكرده‌وه كه "بە ئەگەری زۆرەوە پێویست ناکات. ئێرانییه‌كان زۆر پەرۆشن بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکەن."