گادی تایزنکۆت، سهرۆكی پارتی یهشار کە ئەمڕۆ بە فەرمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل راسپێردرا، ڕایگەیاند، ڕازییە بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئێستا بێته ناو حكومهتهكهیهوه، بەو مەرجەی حکومەت بە سەرۆكایهتی خۆی پێکبهێندرێت.
ئاوێنه: گادی تایزنکۆت، سهرۆكی پارتی یهشار، بە ئاماژەدان بە پارتی لیکۆد بە سەرکردایەتی بنیامین نەتانیاهو و حزبی زایۆنیزمی ئایینی بە سەرکردایەتی بیتسالێل سمۆتریچ، وتی: «ئەگەر ئەندامانی حزبەکانی لیکۆد و زایۆنیزمی ئایینی بەڕاستی بڕوایان وایە کە ئێستا کاتی یەکڕیزییە، وەک چۆن سەرۆک کۆمار وای وت، هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی پشتیوانی لە پێکهێنانی حکومەتێک بە سەرۆكایهتی من و لەسەر ئەو بنەمایانەی كه خستومنهتەڕو، نەکەن."
هەروەها وتیشی کە دیموکراسی لە ئیسرائیل بە یەکێک لە لاوازترین و لهرزۆكترین قۆناغەکانی مێژوی خۆیدا تێدەپەڕێت.
ئهمڕۆ ئیسحاف هێرتزۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بە فەرمی گادی ئایزنکۆتی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومهتی ئیسرائیل و هۆشداریشی دا کە ئیسرائیل له دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕوبەڕووی بارودۆخێکی نادیار و گۆڕانکاری پێشبینینەکراو دەبێتەوەو وتیشی، "ئیسرائیل پێویستی بە حکومەتێکی سهقامگیر هەیە" و جەختی لەسەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتێکی لەو شێوەیە کردەوە.