مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یاندا ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتاییھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان.
ئاوێنه: مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پێشوازی له دەستپێشخەرییەکەی ئەمڕۆی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و بە ئامانجی تێپەڕاندنی بنبەستە سیاسییەکان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، وه‌كو پارتی له‌به‌ر رۆشنایی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیدا، "ئامادەین بۆ گفتوگۆ و کۆبونەوە لەگەڵ برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و کۆتاییھێنان بەقەیرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان."
مه‌حمود محه‌مه‌د ھاوکات ئاماده‌یی حزبه‌كه‌یشی ده‌ربڕیوه بۆ "سازدانی گفتوگۆ و کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پێکەوە وەڵامدەرەوەی ویست و ئیڕادەی ھاونیشتمانیانمان بین و ئەم قۆناغە بە سودی گەل و نیشتمانەکەمان تێپەڕێنین."