وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر دابینكردنی غازی شل بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌ستپێبده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەسەر داواکاریی وەزارەته‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ ڕەزامەندیی دەربڕی و وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ڕاسپارد، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی غازی شل بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه دڵنیاییشی داوه‌ته هاوڵاتیانی هه‌رێم کە هەمو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا و تا گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، "هیچ کێشە و کەموکوڕییەک لە غازی ماڵان‌دا دروست نەبێت."