تۆمام باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق، هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردو بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی عێراق ناوده‌بات و پشتیوانی خۆیشی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌و به سزاگه‌یاندنیان.
ئاوێنه: تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس، وتی "سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکەین، کە هێرشێکه بۆ سەر گەلی عێراق."
باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "پشتیوانی لە سەرۆک وەزیران زەیدی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان."
دره‌نگانی شه‌وی رابردو به درۆن هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له ناحیه‌ی قادر كه‌ریم له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌ش بوه مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كێڵگه‌كه‌و راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز و كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای هه‌رێم.
کۆمپانیای دانەغاز، كه كێڵگه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات لە راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتوە، بەڵام بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی زیانەکان بەرهەمهێنانی غاز بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی غازه‌وه بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با، نزیكه‌ی 2800 مێگاوات له به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبۆته‌وه.
هه‌ر شه‌وی رابردو هه‌ردو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا، هێرشه‌كه‌یان به "تیرۆریستی" ناوبرد‌و وتیان، لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هێرشەكه كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت و بەزوترین كات بارودۆخی كارەبا ئاسایی بێتەوه.