سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە بڕێکی زۆر غازی عەمبارکراو لە بەردەستدایە و هیچ مەترسییەکی کەمبوونەوەی نییە، هاوکات ڕەخنە لە دروستکردنی قەرەباڵغی لە بەنزینخانەکان دەگرێت.
ئاوێنە: عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند: «پێویستی نەدەکرد هاووڵاتییان بتۆقن و ڕاکەن بۆ بەنزینخانەکان، چونکە بڕێکی زۆر غازی عەمبارکراومان هەیە و هیچ گرفتێکی دابینکردن لەئارادا نییە.»
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێک لە هاووڵاتییان خۆیان هۆکارن بۆ دروستبوونی ئەزمە و قەیران لە بازاڕدا و وتی: «خەڵک هەیە بە تەنها ٣٠ بوتڵ غازی بردووە بۆ بەنزینخانە و پڕیکردووەتەوە، لەکاتێکدا دۆخەکە ئاساییە و پێویست بەو دڵەڕاوکێیە ناکات.»