عێراق هه‌واڵی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌ی زه‌یدی بۆ تاران پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌
  2026-11-09     

دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ نهێنی سه‌ردانی تارانی كردوه‌و چاوی به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌ كه‌وتوه‌. باڵیۆزی عێراق له‌ تاران هه‌واڵه‌كه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی زه‌یدی به‌ ئامانجی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاگری جەنگە لە ناوچەکەدا.

ئاوێنه‌: یاسر عه‌بدولزه‌هرا حه‌جاج، باڵیۆزی عێراق لە ئێران، ئێواره‌ی ئەمڕۆ دوشەممە، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق، هه‌واڵی سه‌ردانه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بۆ تاران پشتڕاستكردۆته‌وه‌.  

باڵیۆزی عێراق لە ئێران جەختی کردۆتەوە کە سەردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ ئێران سروشتێکی تایبەت و ڕانەگەیەندراوی هه‌بوه‌و ئامانج لێی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و ئاگری جەنگە لە ناوچەکەدا.

حه‌جاج وتوشیه‌تی "عێراق لە پەراوێزی ئەوەدا نییە کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، بەڵکو بە سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی، كاریگه‌رانه‌ و بەپێی بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییه‌كانی دەجوڵێتەوە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە خزمەت هێورکردنەوە، ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان و بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوچه‌كه‌دا دەخاتەگەڕ."

به‌رله‌وه‌ میدیاكانی نزیك له‌ سوپای پاسدارانی ئێران هه‌واڵی سه‌ردانێكی چه‌ند كاتژمێری عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقییان له‌ دو رۆژی رابردودا بۆ تاران بڵاوكرده‌وه‌.

ئاژانسی ته‌سنیم، نزیك له‌ سوپای پاسداران، له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ زه‌یدی له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كه‌وتوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ به‌ ئاژانسه‌كه‌یان وتوه‌، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هادی عامیری، فه‌رمانده‌ی رێكخرای به‌در یاوه‌ری زه‌یدی بون له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران.

ئاژانسی ته‌سنیم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، سه‌ردانه‌كه دوای گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی زه‌یدی بوه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاو دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان به‌ ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌یان وتوه‌، "زه‌یدی له‌م سه‌ردانه‌یدا هیچ ئه‌نجامێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ كه‌ جێی ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكییه‌كان بێت."

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×